هەواڵیک لە سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە
PeyamaKurd - هەواڵیک لە سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدا بۆ تاوتوێ هەواڵێک لە سەروەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی شەش و ناردنی نیوەی بۆ بەغدا، لەگەڵ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئێستا وەزارەتەکە سەرقاڵی کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بەپێی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)، بۆ ئەوەی بڕیار بدەن چەندە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن و چەندیش بۆ خەرجییەکانی ناوخۆ بهێڵنەوە.
بەغداد بە هەرێمی وتووە، ئەگەر ئەم هەفتەیە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نەنێرن تەمویلی مووچەی مانگی شەش دانێرین بەڵام 120 ملیارەکە مەقاسە دەکەین لە مووچەکەی دەبڕین.
لە کۆبوونەوەکەدا دەردەکەوێت کە داهاتی ناوخۆ و خەرجییەکانی مانگی شەش چەند بووە؛ پاشان نیوەی ئەو داهاتە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و نیوەکەی دیکەشی بۆ خەرجییەکانی حکوومەت و مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان دەکرێت. جێی باسە، لە هەرێمی کوردستان 78 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت کردنی پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی شەش و ناردنی نیوەی بۆ بەغدا، لەگەڵ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئێستا وەزارەتەکە سەرقاڵی کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بەپێی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)، بۆ ئەوەی بڕیار بدەن چەندە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن و چەندیش بۆ خەرجییەکانی ناوخۆ بهێڵنەوە.
بەغداد بە هەرێمی وتووە، ئەگەر ئەم هەفتەیە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نەنێرن تەمویلی مووچەی مانگی شەش دانێرین بەڵام 120 ملیارەکە مەقاسە دەکەین لە مووچەکەی دەبڕین.
لە کۆبوونەوەکەدا دەردەکەوێت کە داهاتی ناوخۆ و خەرجییەکانی مانگی شەش چەند بووە؛ پاشان نیوەی ئەو داهاتە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و نیوەکەی دیکەشی بۆ خەرجییەکانی حکوومەت و مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان دەکرێت. جێی باسە، لە هەرێمی کوردستان 78 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن کە شایستە دارایی یەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.