TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزەرێكی كورد لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی یەوە حوکمی بەندکردنی بۆ دەرچوو

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Haziran 2026 06:20

PeyamaKurd - پارێزەرێكی كورد لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی یەوە حوکمی بەندکردنی بۆ دەرچوو

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جەواد عەلیکوردی، خەڵکی سەبزەوار، پارێزەر و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەدەوە، بە ١٨ ساڵ بەندکردنی تەعزیری، ٢ ساڵ بێ بەشبوون لە چوونەدەرەوەی ووڵات، ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هەروەها بێ بەشبوون لە مافی پارێزەری سزا درا.

ناوبراو، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و ڕێکخستن بە دژی حکوومەت" بە ٥ ساڵ بەندکران و "چالاکی تەبلیغی بەپێچەوانەی ئاسایشی نەتەوەیی" بە ١٣ ساڵ سزا دراوە

شایانی باسە، جەواد عەلیکوردی برای پارێزەر "خوسرەو عەلیکوردی"یە، کە سالی ڕابردوو بە شێوەیەکی گومانئاوی لە نووسینگەکەی خۆی گیانی لە دەست دا.
 

Paylas: