TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Nisan 2026 04:08

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پاش ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بۆ جاری دووەم و لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرش کراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان، ھاوکات جەخت دەکاتەوە کە ھەرێم بەشێک نییە لە ھیچ ململانێیەک و نابێت سەقامگیرییەکەی بکرێتە ئامانج.

دەقی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و ​سێشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش کرایەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

​ئێمە لێرەوە جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە ھەرگیز بەشێک نەبووە لە ھیچ شەڕ و ململانێیەک، داواش دەکەین چیتر سەقامگیری ھەرێم و ئارامی ھاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.

 

​وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١٤ی نیسانی ٢٠٢٦

Paylas: