کەش و هەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە ڕادەگەێندرێت
PeyamaKurd - کەش و هەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە ڕادەگەێندرێت
شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کاریگەری ئەو کەش وهەوا ناسەقامگیرەی ڕوویکردووەتە ناوچەکانمان بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری تاوەبارانی بەهاری مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبرووسکەی زۆر بەهێز هەیە، هاوشێوەی دوێنێ لە هەندێک کات هەورەبروسکەکان زۆر نزیک دەبن لە زەوییەوە، ئەمەش مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.
کاریگەری ئەو بارستەهەوا ساردەی ڕووی کردووەتە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەبێت، لەگەڵ بوونی بارستەهەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوای زەوی و بوونی بارستەهەوایەکی گەرم و شێدار لە بەشێک لە ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تاوەبارانی بەخوڕ و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە.
هەروەها شارەزای کەشناسی رایدەگەێنێت، بەهۆی ئەوەی زەوی گەرمە لەم کاتانە لە وەرزی هاوین نزیک دەبینەوە به و هۆیەوە ئەگەری هەورە بروسکەی مەترسیدار زۆر زیاتر دەبن، نزمترن تاوەکوو 22 ی ئایار ناوبەناو هەورە برووسکە و تاوە باران بەردەوامە.
ئاشکرای دەکات، لە کاتی هەبوونی هەورە برووسکە ئەم رێنمایی یانە جێ بەجێ بکەن لە پێناو پاراستنی سەلامەتیتان:
- ڕاکردن بۆ ناو حەشارگە: دەست بەجێ بچۆ ناو هۆبەیەک، ماڵێک یان ئۆتۆمبێلێکی سەقف داخراو.
-هەرگیز لەژێر درەخت ، ستوونی کارەبا، لەشاخ و لووتکەی گردەکان دا مەمێنەرەوە.
- پچڕاندنی کارەبا و ئاو: لەناو ماڵ دا دەست لە ئاوی بەلۆعە مەدە و ئامێرە کارەباییەکان لە وایەر بکەرەوە.
- دوورکەوتنەوە لە ئاسن: چەتر، مۆبایل (ئەگەر لە دەرەوە بوویت) و کەرەستە کانزایی یەکان لە خۆت دووربخەرەوە
- دوورکەوتنەوە لەدەرگاو پەنجەرەکانی ماڵ
-(ئەگەر لە دەشتایی بوویت): ڕامەکشێ، بەڵکوو تەنها وەک تۆپێک خۆت کۆبکەرەوە و لەسەر پێ دانیشە .