لە دوای 22 ساڵ گەڕایەوە
لە دوای 22 ساڵ گەڕایەوە
کۆمپانیای HMD فنلەندی لە دوای 22 ساڵ مۆبایلی بەنێوبانگی نۆکیای 8110 گەڕاندەوە کە بە نۆکیای مۆز ناسرابوو لە جیهاندا ئەویش لەبەر شێوەی چەماوەکەی و رەنگی زەردەکەی کە لە مۆز دەچوو.
نۆکیا لە میانەی کۆنگرەی جیهانی بۆ ئامێرەکانی پەیوەندی کە ساڵانە لە بەرشەلۆنە دەکرێت چەندین جۆری مۆبایلی نمایشکرد لە نێویانیشدا نۆکیای 8110 کە بەشێوازێکی تازەوە گەڕایەوە بواری کارکردن کە بە نەوەی چوارەم دەناسرێت (4G) هەرچەندە پێشتر ئەم مۆبایلە ئەو جۆرە سیستەمەی لەسەر نەبووە بەڵام نۆکیا بەهاوکاری گوگڵ و فەیسبوک دەیەوێت بەشێوەیەکی تازەوە بیگەڕێنێتەوە بواری کارکردن.
نۆکیای 8110 یەکەمجار لە ساڵی 1996 کەوتە بازاڕەکانەوە و لە ساڵی 1999 لە فیلمی ماترێکس بەکار هێنرا ئەوەندەی تر ناوبانگی دەرکرد.
پێشتریش نۆکیا مۆبایلی 3310 گەڕاندەوە و ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستانیش بەردەستەو بەوە ناسراوە کە پاتریەکەی چەند ڕۆژ جارێک شەحن دەکرێتەوە و مۆبایلێکی زۆر قایم و توندە.
چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم مۆبایلە لە مانگی 5 بکەوێتە بازاڕەکانەوە و نرخەکەشی لە 97 دۆلار تێنەپەڕێت