TR KU SO
FB X
Magazîn

مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

Navas Jan
Admin
📅 20 Şubat 2023 19:18

پەیامی کورد... مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکارخستنی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 راگەیاند و ئاشکرایکرد ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەگەڵ زۆربوونی ئەو پێگانەی ئینتەرنێت کە پاڵپشتی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 ناکەن بڕیارماندا بە کۆتاییهێنان پێی و لەبری ئەو مایکرۆسۆفت ئیدج کاردەکات کە توانای کارکردن و خێراتری هەیە، هەمان ئەو وێبسایتانەش دەکاتەوە کە لە ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکرانەوە”.

لە ساڵی 2003 %95ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بەکارهێنەری براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر بوون.

Paylas: