موسڵمانێکیان کوشت لەسەر مانگایەک
موسڵمانێکیان کوشت لەسەر مانگایەک
لە ناوەڕاستی هیندستان کۆمەڵێک خەڵک هەڵسان بە لێدانی موسڵمانێک بە تۆمەتی سەربڕینی مانگایەک بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیس، ئەم تاوانەش لای هیندییەکان بە قەساسی ناو دەبەن و چونکە مانگا لای ئەوان پیرۆزە.
(فرانس پرێس) باسی خەیات سراج خان دەکات کە تەمەنی 45 ساڵە و توشی هێرشی بە کۆمەڵ هاتوە لە ویلایەتی (مادیا برادیچ) بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی رابردوو و لە هەمان جێگا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.
هاوڕێیەکی سراج خان کە ناوی شاکیل مقبولە ئەویش بە سەختی بریندار کراوەو ئێستا لە خەستەخانەیە و توشی برینی قوڵ و شکان بوەتەوە، پۆلیس چوار کەسیان دەستگیر کردووە لەسەر ئەم تاوانە و لەو جێگایەش مانگاکە بە سەربڕاوی دۆزراوەتەوە و هیچ زانیاریەکی تریان باس نەکردووە.
لای هیندۆسیەکان مانگا پیرۆزە و نابێت سەرببڕێت و گۆشتەکەی بخورێت، سەر بڕینی مانگا لەم ویلایەتە سزاکەی بەندکردنە بۆ ماوەی 7 ساڵ بەڵام لە هەندێ ویلایەتی هیندستان سزاکەی بەندکردنی تاهەتایە.
لەم دوو ساڵەدا زیاتر لە 12 موسڵمان لە هیندستان کوژراون لەبەر گومان لێکردنیان بە سەربڕینی مانگاوە و لە نێوانیشیاندا منداڵێک لەنێو قیتارێکدا لێیان دا تاکو کوشتیان.