TR KU SO
FB X
Tendrûstî

بۆ ئافرەتان بە چای خۆت لە سەرەتان بپارێزە

عومەر
Editor
📅 22 Nisan 2018 14:10

چای ئافرەت لە سەرەتان دەپارێزێت

لە زانکۆی ئۆپسالا ی سویدی زاناکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە خواردنەوەی چای گۆڕانکاری بەسەر جیناتەکان دێنێت و کە پەیوەندییان بە سەرەتانەوە هەیە.

لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ئافرەتانەی بەشێوەیەکی ڕێک و کاتێکی دیاریکراو چای دەخۆنەوە گۆڕانکاری بەسەر جیناتەکانیاندا دێت کە گاریگەری زۆری هەیە لەسەر سەرەتان و کەمکردنەوەی ئەسترۆجین.

بەرز بوونەوەی رێژەی ئەسترۆجین توشبونی سەرەتان زیاتر دەکات، بەڵام بە خواردنەوەی چای ئەو مادەیە کەم دەبێتەوە و چای بە دژە سەرەتان ناویان بردووە.

هەرچەندە زانکان نەگەیشتونەتە ئەنجامێک ئایە بۆ پیاوانیش هەمان کاریگەری هەیە یان نا چونکە چای کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی  هۆرمۆنی ئەسترۆجین هەیە کە تەنیا لە لەشی ئافرەتدا هەیە.

هەرچەندە پێشتر توێژینەوەکان باسی ئەوەیان دەکرد کە چای و قاوە کاریگەری باشیان هەیە بۆ گۆڕینی جیناتی مرۆڤ، بەڵام زانا سویدییەکان ئەمجارە تەنیا باسی کاریگەری چای خواردنەوەیان کردووە کە یارمەتی دەرێکی باشە بۆ خۆ پاراستن لە سەرەتان.

Paylas: