باج لەسەر خواردنەوە گازییەکان دادەنرێت
رۆژنامەی ( زە تەلەگراف)ی بەریتانی باس لەوە دەکات کە لە بەریتانیا باج دەرخرێتە سەر خواردنەوە گازییەکان کە رێژەی شەکەریان تێدایە ئەم بڕیارەش لەم نزیکانە جێ بەجێ دەکرێت.
رۆژنامەکە باس لە چۆنییەتی باجەکە دەکات کە بە دوو شێوەیە.
- ئەو خواردنەوە گازیانە کە ڕێژەی شەکەرەکەیان لە 5% بۆ هەر 100 میلی لیتر.
- هەروەها ئەوەی دووەمیان باسی رێژەی 8% بۆ هەر 100 میلی لیتر دەکات.
پارەی ئەم جۆرە باجە دەڕوات بۆ خەزێنەی وەزارەتی پەروەردە، چاوەڕوانیش دەکرێت نزیکەی 520 ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە بۆ بەرنامەی وەرزشی قوتابخانەکان.
چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم رێکارە تازەیە سودێکی باشی هەبێت لە روی تەندروستییەوە بۆ ئەو کەسانەی توشی شەکرە و قەڵەوی بونەتەوە کە کەمتر بەکاری بهێنن.
لە ئێستاشدا کۆمپانیاکانی ئەم بوارە لە هەوڵی ئەوەدان رێژەی شەکەر لە بەرهەمەکانیاندا کەم بکەنەوە تاوەکو باج کەمتر بدەن، هەرچەندە فەرمانگەی باج دەڵێت، ئەم بڕیارە ئەو شەرباتانەی ناگرێتەوە کە تازە و فرێشن و رێژەی شەکریشیان تێدایە و هەروەها بۆ خواردنەوە گازییە بێ شەکەرەکانیش ناگرێتەوە.