ئاگادارییەکی گرنگ لە بارەی شیری منداڵانەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی دایكان و باوكان و ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌كات كه به‌خێوكه‌ری منداڵن، هاوكات ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌تێكه‌ڵكردنی (شیر‌و شروب)
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گرتنەوەی شیری منداڵان بە هەر مادەیێکی تر جگە لە ئاو كردارێكی هه‌ڵه‌یه‌و داواده‌كه‌ین خۆیانی لێ بپارێزن، چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی منداڵه‌كه‌یان دروستده‌كات".
د.ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "هیچ ڕێنماییه‌ك نییه كه شیری منداڵ به‌شروب بگیرێته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی له‌جۆره‌كانی شروبدا هه‌یه، پێكهاته‌ی كیمیایی نوێ دروستده‌بێت".
وتیشی: "ڕێنمایی به‌خێوكه‌ری منداڵان ده‌كه‌ین، شیری منداڵ ته‌نها به‌ئاو بگرنه‌وه‌و هیچ ماده‌یه‌كی دیكه بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانی ته‌ندروستی بۆ منداڵ ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات کە دایکێک به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی شیری منداڵ به شروب، دواجار 4 منداڵه‌كه‌ی خۆی دەکۆژێت .