TR KU SO
FB X
Tendrûstî

ئایا خواردنی لیمۆ زیانی هەیە؟

Navas Jan
Admin
📅 27 Haziran 2018 18:22

 

پەیاما کورد ـ لەگەڵ ئەوەیکە لیمۆ سودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە با بزانین ئایا ئەم خۆراکە زیانمان پێ دەگەیێنێ و چۆن!؟  هەندێک کەس وا راهاتوون لە کاتی خورادنەوەی چا چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە چایەکە دەکەن، پسپۆرانی خۆراک لەسەر ئەم بابەتە روون کردنەوەیەک دەدەن و دەڵێن: راستە لیمۆ سوودی زۆرە بۆ تەندروستیی جەستە، بەڵام هەرگیز نابێت ئاوی لیمۆ لەگەڵ خواردنەوە گەرمەکان تێکەڵ بکرێت، چونکە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ددان هەیە و زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.

 

 هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن، دوای خواردنی لیمۆ دەستبەجێ ددانەکان مەشۆن، چونکە کاریگەریی هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی مادەی ترشی ئاوی لیمۆ لەناو دەمدا و لەئاکامدا زیان بەر ددانەکان دەکەوێت، لە حاڵەتی بەم شێوەیە وا باشترە یەک سەعات دوای خواردنی لیمۆ ددانەکان پاک بکەنەوە.

Paylas: