Tendrûstî
چارەسەرێکی تازەی کەچەڵی دۆزرایەوە
چارەسەرێکی تازەی کەچەڵی دۆزرایەوە
لە توێژینەوەیەکی زانستی تازەدا لە یایان باس لەوە کراوە کە چارەسەرێکی سەیری تازەی کەچەڵیان دۆزیوەتەوە کە لە پاشماوەی مادەی کیمیاوی کە لە نێو تاوەی (مقلی) خواردنەکانی ماکدۆنالد دەمێنێتەوە.
تیمێکی پزیشکی تایبەت بە گەشەکردنی خانەکانی لەش لە زانکۆی یۆکۆهامای نیشتمانی دەڵێن بە شێویەکی ئاسان تاقیکردنەوەکانیان لەسەر مشک ئەنجامداو کە ئەو پاشماوە مادەی لە نێو خواردنەکانی ماکدۆنالدز دەمێنێتەوە لە سەر پێستی مشک تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی زۆر باشیشی هەبووە. پزیشکەکان گەشبینن لەوەی کە ئەم جۆرە چارەسەرە ببێتە سەرەتایەکی باش بۆ گەشە کردنەوەی ڕەگی پرچ و دووبارە بەهێزبونەوەی پرچ.