گرنگی وەرزشکردن بۆ منداڵان
پەیامی کورد… گرنگی وەرزشکردن بۆ منداڵان
ئامارە جیهانیەکان نیشانیدەدەن منداڵان لەسەرانسەری جیهاندا لەڕووی وەرزشکردنەوە لاوازن، ڕاهێنان و جوڵەی پێویستیان کەمە و بەبەراوورد بەڕابردوو کەمتر لەش ڕێکن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی (بیبیسی) زۆر گرنگە بایەخ بەڕاهێنان و وەرزشکردن بدرێ لەقۆناغەکانی منداڵیدا، وە پێویستە بەتەکنیکی جۆراوجۆر و چالاکی دڵگیر و خۆش هانی منداڵان بدرێت ڕۆژانە لەکاتی دەوامی خوێندنیاندا وەرزشی پێویست ئەنجام بدەن.
زۆر لەزانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکیە فیزیکیەکان لەسەرەتایەکانی زۆر منداڵیەوە ئەنجامبدرێن، وە دایەنگاییەکان یەکێکن لەو شوێنە گرنگانەی دەستپێکی چالاکیە فیزیکیەکانی منداڵان دروست دەکەن.
دایەنگایەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو لەڕێگای پرۆگرام و چالاکی جۆراوجۆرەوە هانی منداڵان دەدەن ڕاهێنانە وەرزشیەکان بکەن، وەرزش و فێربوون بەیەکەوە ئەنجام دەدرێن.