TR KU SO
FB X
Tendrûstî

سوودەکانی سەوزەی دژە شێرپەنجە

Navas Jan
Admin
📅 02 Eylül 2020 19:21

پەیامی کورد ... سوودەکانی سەوزەی دژە شێرپەنجە

 

بەهەموو جۆرەکانی دەڵێن  کەلەم ، قرنابیت ، بروکلی هەموویان سوودوو سیفەتیان یەکە ، لە لای هەموو خەڵکی دونیا نەناسراو بوو جگە لە  فەڕەنساو ئیتاڵیا لە ساڵی  (1923) ئەم سەوزەیە کەسێکی  ئیتاڵی  کە لە کالیفۆرنیا دەژیا بردی بۆ ئەوێ  وە چاندی  لەو کاتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ  زیاتر برەو پەیدا دەکات و بەکاردێت  بەتایبەت کەوا زانرا ماددەی  دژە سەرەتانی تێدایە لەلای خەڵکی خۆشەویستر بوو.

  کاتێک دەتەوێت کەلەم  یان گوڵ کەلەم بکڕیت  دەبێ تەڕو تازەو جوان بێت  کە زەرد بو یان چرچ بوو  بۆ خواردن باشنیە ، بە خاوی وەک سەوزەش لە ناو زەڵاتە  دەکرێت  بەڵام کە نیوە کوڵاو بکرێت  باشترە  

سوودی کەلەم کاتێک  دەردەکەوێت کە لەگەڵ ماددەی پڕۆتینی بخورێت چونکە ئەو ماددە دەگەێنێتە مێشک زۆر کەم شت هەیە  بتوانێت دیوارەکانی مێشک ببڕێت و ماددە سودبەخشەکان بەرێتە ناوەوە . وە ماددەی کالۆری کەمە و پاک کەرەوەی بەهێزە.

کە وتمان کەلەم بە مانای  هەموو  جۆرەکان‌  دێ  بە گوڵ کەلەمیشەوە ،‌چونکە سیفەتیان یەکە تەنها  شێوەو  ڕەنگیان جیاوازە  . کەلەم ماددەی  دژە ئۆکسانی  تێدایە ،  بەو مانایە کە ئۆکسجین پەیدا بوو  لە میتابولیسمی  لە لاشەدا کە تێکدەری خانەکانی  لاشەیە ، خواردنی کەلەم وادەکات ئەو زیانە بەتاڵ بێتەوە  لاشەی مرۆڤ  هەمیشە  لە بەردەم هێرشی ئەو دوژمنە  نەبینراوە دایە  کە پێی دەڵێن  سەرەتان یان شێر پەنجە. 

 تۆ وەرە دیواری بەرگری دروست بکە  تاوەکو ئەو دوژمنەت نەگاتێ   کە بریتیە لە پەیدا کردنی زانیاری  لەسەر سیفەت  و خەسڵەتەکانی  سەوزە و  میوە و خۆراکی ڕۆژانەت  وە بزانە  چ دەخۆی  و بۆ دەخۆی  چەند و چۆن دەخۆی  و کەی  دەخۆی  وە کامە خواردنەیە  کە لەگەڵ مەزاجەکەی تۆدا  گونجاوە ئەوە بخۆ  ئەگەر نەگونجاو بو چاکسازەکەی  لەگەڵ بخۆ بۆ ئەوەی زیانی نەبێت سودی باشتری هەبێت .  

لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان  دەرکەوتووە    ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا  چوار جار  کەلەم بخۆن زۆر بە دەگمەن هەیە توشی سەرەتان ببن .   لە ساڵی (1970) لەسەر مشک تاقی کرایەوە کە هەرچەندە  بە دەرزی  ماددەی سەرەتانیان لێ دەدان  توش نەدەبون  چونکە پێشتر  کەلەمیان دەرخوارد دابون . کەلەم  ماددەی (lndol) ی تێدایە کە خاسیەتی  دژە سەرەتانی تێدایە  وناهێڵێت  توش بیت ،  وە کەسێک کە توش بوبێ کەلەم زۆر بخوات  واتە ئەگەر  هەمووڕۆژ  یان هەر دوو ڕۆژ  جارێ کەمێ بخوات ئەوغوددە  سەرەتانیە  ڕادەگرێت و ناهێڵێت زیاد بکات . 

پێویستە بزانی  کە ئەو  پەلکە سەوزانەی  سەرەوەی کەلەم چونکە خۆر لێی داوە  کەمێک جیڕ بووە  خەڵکی ئەو گەڵا سەوزە  فڕێ دەدەن  کە ئەوە زۆرهەڵەیە  وە سودی زۆر  لەو پەلکە سەوزانەدایە ،

 ئەگەر بتەوێت زیاتر بیناسیت و توێژینەوەی لەسەر بخوێنیتەوە تەماشای کتێبی (التب والحیاە د:محمد جهاد شعبان ) وە  (گیاهان معجزە گر  د:سهراب خوشبین)  بکە کە  ئەوان  بە درێژی لەسەر توێژینەوەیەکی بروکلی واتا کەلەم یان نوسیوە . بزانە بۆ زۆر نەخۆشی  تریش دەرمانە بەڵام نامەوێت چیتر باسەکە درێژ بێت .

زیانی مەگەر لە زیاد بەکارهێنانیدا بێت وە کەسێک پێی ناکەوێت  با چاکسازکەی لەگەڵ بخوات .

Paylas: