TR KU SO
FB X
Tendrûstî

تووی ویشک باشترین جۆری شەکری تێدایە

Navas Jan
Admin
📅 02 Eylül 2020 01:06

 

پەیامی کورد ... تووی ویشک باشترین جۆری شەکری تێدایە

 

پزیشکان هاوکات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە هۆشداریی دەدەن، کە پێویستە مرۆڤ کەمتر خۆراکی شیرین بخوات، تا لە نەخۆشییەکان پارێزراو بێ، لە لایەکی ترەوە ئاشنات دەکەن بە باشترین جێگرەوەی شەکر.

 

 پزیشکەکان لە ماڵپەڕی (سڵامەتی)دا ڕایانگەیاندووە کە، باشترین جۆری شەکر تووی ویشکە، ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی رۆژانە زۆر چای دەخۆیتەوە، وا باشترە لەگەڵ چایەکەت سوود لە خواردنی تووی وشک وەربگری، کە شیرینییەکەی تەندروستە.

 

 تووی وشک کاریگەریی هەیە لە سەر کەمبوونەوەی کێشی جەستەشت، هەروەها هەڵگری کانزا خۆراکییەکانە و بۆ کەمخوێنییش دەرمانە.

Paylas: