TR KU SO
FB X
Werzis

بارسێلۆنا خۆی گەیاندە ڕیزبەندی دووەمی لا لیگا

Navas Jan
Admin
📅 04 Nisan 2022 18:19

پەیامی کورد... بارسێلۆنا خۆی گەیاندە ڕیزبەندی دووەمی لا لیگا

لە سییەمین هەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی سێڤییای بردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواو بوو و لە گێمی دووەمدا، بارسێلۆنا لە خولەکی ٧٢دا لە ڕێگەی پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێز گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بارسێلۆنا کە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و شەش یاری لە دوای یەک بردووەتەوە، سەرەڕای کەمی یەک یاری کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٧ خاڵ و ڕیزبەندی دووەمی خولەکەی گرتووە.

ڕیال مەدرید کە پێشەنگی خولەکە دەکات ٦٩ خاڵی کۆ کردووەتەوە، بارسێلۆنا کە نزیکترین ڕکابەریتی ١٢ خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵیدا و لە ڕیزبەندی دووەمدایە.

Paylas: