بیزنێس مەنێک بە نیازی کۆکردنەوەی ڕۆناڵدۆ و زێدان ە لە یەک یانەی وەزرشیدا
پەیامی کورد ... بیزنێس مەنێک بە نیازی کۆکردنەوەی ڕۆناڵدۆ و زێدان ە لە یەک یانەی وەزرشیدا
بیزنێس مەنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند پیلانى وایە یانه‌ى مارسیلیاى فه‌ڕه‌نسى بكڕێت و هه‌ریه‌كه له زه‌ینه‌دین زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید و كریستیانۆ رۆناڵدۆى پۆرتووگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى-یش راكێشێته یانه‌كه‌یه‌وه.
موحه‌مه‌د عهیاشى عهجروودى بزنسمانی فه‌ڕه‌نسى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "لۆفیگارۆ"ى فه‌ڕه‌نسى وتوویه‌تى "پلانى ئه‌وه‌م هه‌یه یانه‌ی مارسیلیا بكڕم".
باسى له‌وه‌شكردوه، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی خۆش ده‌وێت و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه ریزه‌كانى مارسیلیا، چوونكه ئه‌و خاوه‌نى رێز و پابه‌ندبوونه به ئه‌ركه‌كانیه‌وه.
سه‌باره‌ت به راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌دوورى نازانێت زه‌ینه‌دین زێدان بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا له‌دایكبوه، كه شارى مارسیلیای فه‌ڕه‌نسییه و راهێنه‌رایه‌تى تیمه‌كه بگرێته‌ئه‌ستۆ.