TR KU SO
FB X
Werzis

لاوێکی مەهابادی لە کێبڕکێی جیهانی کاراتە مەدالیای زێڕی بە دەست هێنا

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2018 18:12
وەزشوانێکی لاوی خەڵکی مەهاباد، لە کێبڕکێەکانی جیهانی کاراتەی ئۆیاما، کە لە وڵاتی ئۆکراین بەڕێوەچوو توانی مەدالیای زێڕ بە دەست بهێنێت.

وەرزشوانێکی لاوی خەڵکی مەهاباد " ڕۆژهەڵات " ، بە ناوی ئیدریس مەحموودزادە، ، توانی مەداڵیای زێڕی کاراتەی ئۆیامای ووڵاتی ئۆکراین بە دەست بهێنێت، ناوبراو لەو کێبڕکێیە جیهانیەدا، توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا زاڵ بێت و سەرکەوتن بە دەست بێنێت، ئەو کێبڕكێیە کە لە ووڵاتی ئۆکراین ، بە بەشداری ٣٠٠ وەرزشوانی کاراتەکار، لە ١٠ ووڵاتی جیهان، ئۆکراین، گورجستان، تورکیا،  ئێران، ئازەربایجان، سوید، یۆنان، پاکستان، مەراکش و مۆڵداڤی و هەروەها قارەمانانی جیهان و ئەورووپا بەشدار بوون بەڕێوە چوو.

Paylas: