Werzis
ئەتڵەتیکۆ بۆندێکی گەورە پێشکەش بە گریزمان دەکات
ئەتڵەتیکۆ بۆندێکی گەورە پێشکەش بە گریزمان دەکات
بەگوێرەی هەواڵەکانی ڕۆژنامە ئیسپانیەکان یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆندێکی تازە پێشکەش بە ئەنتوان گریزمان دەکات کە لە یانەکە بمێنێتەوە و نەڕواتە بەرشەلۆنە.
رۆژنامەی (مارکا)ی مەدریدی باسی سەرچاوەیەک دەکات کە پێیان ڕاگەیاندووە کە یانەی ئەتەڵەتیکۆ مەدرید بۆندێکی تازە و باش پێشکەش بە گریزمان دەکات کە لە یانەکە بەردەوام بێت و نەڕواتە بەرشەلۆنە.
هەروەها ئەتەڵتیکۆ مەدرید بەنیازە مووچەی ساڵانەکەی گریزمان بەرزبکاتەوە بۆ 25 ملیۆن یورۆ بەرامبەر تازەکردنەوەی بۆندەکەی.