ئاشکراکردنی پەیامی تایبەتی ماکرۆن بۆ ترامپ : دەتوانین سەبارەت بە ئێران کاری گەورە بکەین

Dîroka Belavkirin :
ئاشکراکردنی پەیامی تایبەتی ماکرۆن بۆ ترامپ : دەتوانین سەبارەت بە ئێران کاری گەورە بکەین
پەیامی کورد    ...   ئاشکراکردنی پەیامی تایبەتی ماکرۆن بۆ ترامپ : دەتوانین سەبارەت بە ئێران کاری گەورە بکەین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیامێکی تایبەتی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس" بڵاوکردەوە. لەم پەیامەدا ماکرۆن بە ئاماژەدان بە پرسی ئێران جەختی لە ئەگەری هاوکاری بەرفراوانی نێوان واشینتۆن و پاریس کردووەتەوە و نووسیویەتی : دەتوانین سەبارەت بە ئێران کاری گەورە بکەین.

بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە لە کاتێکدایە کە پرسی ئێران بووەتە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی دۆناڵد ترامپ. ناوبراو لە سەرەتای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران ەوە، چەندین جار سەبارەت بە كوشتنی خۆپێشاندەران، هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە دژی ئەم دۆخە هەنگاو دەنێت.

هاوکات هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ لە حاڵی "کڕینی كات" بۆ هەنگاوی ئەگەری دژی کۆماری ئیسلامی یە؛ کارێك کە ڕەنگە لە هەفتەکانی داهاتوودا و هاوكات لەگەڵ تەواوبوونی جێگیرکردنی هێزی نیزامی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بكرێت.