پەیامی کورد ...
پەیامی کورد ... بەشێک لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئێران هەڵوەشایەوە
🔸 فلای دوبەی ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو گەشتانەی کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ٩ی بانەمەڕ بەرەو ئێران بڕۆن، هەڵوەشاونەتەوە. خزمەتگوزاری ڕۆژنامەوانی فلای دوبەی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ووردی دۆخەکە و ڕێکخستنی خشتەی گەشتەکانمان بەپێی ئەوە."
🔸لەلایەکی تریشەوە هێڵی ئاسمانی تورکیا 17 گەشتی نێوان شارەکانی ئیستەنبووڵ و ئێرانی بەهۆی بارودۆخی ئێران ەوە هەڵوەشاندەوە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: “بەهۆی دۆخی ئێرانەوە، ١٧ لە گەشتەکانمان لە نێوان ئیستەنبووڵ و تاران، مەشهەد و تەبرێز لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی بانەمەڕ هەڵوەشاوەتەوە”.
🔸لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ ڕاگەێندرا کە هێڵەکانی فڕۆکەوانی ئێرانی سپێهران، تابان، عەتا و قشم ئەیر، ڕۆژی هەینی گەشتە ئاسمانییەکانیان لە ئیستەنبووڵەوە بۆ تاران هەڵوەشاندەوە.