پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گرووپی شاخەوانی ئارێز خەڵکی سنە دەست بەسەر کرا
بە گوێرەی زانیارییەکان ، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار، سەرۆک ئەبۆلقاسمی، شاخەوانی خەڵکی سنە دەست بەسەر کرا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سەرۆک ئەبۆلقاسمی، دەست بەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری كراوە.
دەست بەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداری ناوبراو لە کەمپەینی بەرفراوانی چاندنی دار بەڕوو ڕووی داوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەژێر ناوی «زاگرۆسانە» لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە چووبوو.