بەیاننامەیەکی تووندی هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (USABehFarsi) سەبارەت بە ئێران

Dîroka Belavkirin :
بەیاننامەیەکی تووندی هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (USABehFarsi) سەبارەت بە ئێران
  • بەیاننامەیەکی تووندی هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (USABehFarsi) سەبارەت بە ئێران

هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (USABehFarsi) بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تووند، سیاسەتە ئابووری و داراییەکانی کۆماری ئیسلامی بە "سووکایەتی‌ئامێز" وەسف کرد و نووسیویەتی بەرپرسانی ڕێژیم وا بیر دەکەنەوە کە پێدانی مانگانەی تەنها ٧ دۆلار (بەرانبەر بە یەک میلیۆن تمەن) دەتوانێت تووڕەیی گشتی خەڵک دامرکێنێتەوە، لە کاتێک دا لە ماوەی دە مانگ دا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ حیزبۆڵڵا نێردراوە.

لەم پەیامەدا جەخت کراوەتەوە کە بە خەڵکی ئێران دەوترێت بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەرەتایی یەکان داهاتیان نییە، بەڵام ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دابین کردنی دارایی گرووپە تیرۆریستییە دەرەکییەکان دا هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم دۆخەی بە "ستانداردێکی دووگانەی ئاشکرا" زانیوە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکارە بەڕوونی دەریدەخات ئەولەویەتە ڕاستەقینەکانی کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئێران نین، بەڵکوو پڕۆژە دەرەکی و سەرکوتکارانەکانیەتی.