​​​​​​​تەقینەوەیەك لە سویسرا ڕوویدا و دەیان كەس گیانیان لە دەست داوە

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​تەقینەوەیەك لە سویسرا ڕوویدا و دەیان كەس گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد    ...   تەقینەوەیەك لە سویسرا ڕوویدا و دەیان كەس گیانیان لە دەست داوە

ڕۆژنامەی لو نۆڤێلیست: لە تەقینەوەکەی سویسرا ٤٠ کەس گیانیان لە دەست داوە

پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی نەناسراو، بە ڕۆژنامەی 'لو نۆڤێلیست'یان ڕاگەیاندووە؛ ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سویسرا نزیکەی ٤٠ کەسە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوونەتە ١٠٠ کەس.

هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس ئاماژەیان بەوە کردووە؛ هێشتا لێکۆڵینەوە لە ئامارەكان بەردەوامە و هیچ ژمارەیەکی فەرمییان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەرەبەیانی پێنجشەممە، هاووڵاتییانی سویسرا، خەریکی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ بوون، تەقینەوەیەکی بەهێز لە باڕێکی شارۆچکەی گەشتیاری "کرانس مۆنتانا" لە چیاکانی ئەڵپی سویسرا ڕوویدا و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.

تەقینەوەکە کاتژمێر 1:30ـی شەو بە کاتی ناوخۆ، لە باڕی ناسراوی "لو کۆنستێلاسیۆن" (Le Constellation) ڕوویداوە.

گایتان لاتیۆن، ووتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤالێس لە باشووری ڕۆژئاوای سویسرا، بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاند: "تەقینەوەیەک ڕوویداوە بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە."