حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی مووسا ئۆمیدی لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە

Dîroka Belavkirin :
حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی مووسا ئۆمیدی لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە
پەیامی کورد    ...   حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی مووسا ئۆمیدی لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە

لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی مووسا ئۆمیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلامی سەرەتا بۆ سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو و دواتر بۆ پێ بژاردنی ١٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی کەم کردەوە.

بەپێی دادنامەی دادگای پێداچوونەوە کە بە دەستی کوردپا گەیشتووە، هەروەها لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، بە سەرۆکایەتی "حەمیدڕەزا خەسرۆئابادی" و ڕاوێژکاری دادگا "عەبدۆلکەریم سەبزەواری" سزا تەواوکەرەکانی دەرکراو دژی ئەم چالاکە سیاسییەی هەڵوەشاندووەتەوە و دەنگی دەرچوو یەکجارەکی و مسۆگەرە.

مووسا ئۆمیدی، پێشتر بە تۆمەتەکانی "بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست" و "پڕووپاگەندە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام ەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو و وەک سزای تەواوکەریش بە دوو ساڵ قەدەغەبوونی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای ئیلام و قەدەغەبوونی ڕادەربڕینی سیاسی- کۆمەڵایەتی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کرابوو.