دۆخی خراپی ئاسایشی خۆراك و تەندرووستی لە ئێران دا

Dîroka Belavkirin :
دۆخی خراپی ئاسایشی خۆراك و تەندرووستی لە ئێران دا
پەیامی کورد    ...   دۆخی خراپی ئاسایشی خۆراك و تەندرووستی لە ئێران دا

دوایین داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران وێنەیەکی مەترسیدار لە دۆخی ئابووری ووڵاتەکە نیشان دەدەن. هەڵئاوسان هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراك و تەندرووستی دەكات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكان، ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە ئێران گەیشتووەتە 40.4%، کە بەرزترین ئاستە لە 20 مانگی ڕابردوودا تۆمارکرابێت. هەروەها هەڵئاوسانی "خاڵ بە خاڵ" نزیکبووەتەوە لە49.4%؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە خێزانێک بۆ دابین کردنی کەمترین پێداویستییەکانی، پێویستی بە خەرج کردنی نیوەی داهاتەکەی زیاترە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

مەترسیدارترین لایەنی ئەم شەپۆلە، چڕبوونەوەی هەڵئاوسانە لە کەرتی خۆراک دا. نرخی پێداویستییە سەرەتایی یەکان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوونەتەوە: نرخی نان و دانەوێڵە: زیاتر لە100%بەرزبوونەتەوە. هەروەها فاسۆلیای سوور: 255% گران بووە. برنجی ئێرانی: 155% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە. لەگەڵ میوە و گوێز: 108% گرانتر بوون.
ئەم ژمارانە ئاماژەن بۆ ئەوەی "سەبەتەی خۆراک" لە ئێران دا لە جۆراوجۆرییەوە گۆڕاوە بۆ تەنیا ئامرازێکی سەرەتایی بۆ مانەوە لە ژیان.