پەیامی کورد ... زانای سیاسی ڕوونی دەکاتەوە کە خواستی ترامپ بۆ گرینلاند لە چەمکی "جارێکی دیکە گەورەکردنەوەی ئەمریکا" سەرچاوە دەگرێت.
🔸 ئەلێکسی مارتینۆڤ، زانای سیاسی ڕووسی لە چاوپێکەوتنێک دا ڕایگەیاند، ئامانجی بەدەست هێنانی ئەو دوورگەیە تەنها "شێتی" دۆناڵد ترامپ نییە، بەڵکوو بەشێکە لە بیرۆکەی "گەڕاندنەوەی گەورەیی ئەمریکا"، کە نزیکەی نیوەی ئەمریکییەکان پشتگیری دەکەن.
🔸 ئاماژەی بەوەش کرد : "ئەمە سەبارەت بە گەورەیی ئەمریکایە لە ناوچەی جەمسەری باکوور؛ بە بەدەستهێنانی گرینلاند، ئەمریکا دەبێتە گەورەترین ووڵاتی جەمسەری باکوور".
🔸 مارتینۆڤ بەو ئەنجامە دەگا کە ترامپ سەرمایەدارە، بۆیە لۆژیکی ئەو ئەوەیە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی ئەو سامانە سرووشتییە بەرفراوانە بکات کە گرینلاند پێشکەشی دەکات.