پەیامی کورد ... سەرکوتکردنی خەڵک لە دێهلۆران ؛ دەستگیرکردنی ١٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
بەپێی هەواڵە ڕاگەێندراوەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم ١٠ هاووڵاتی کوردیان لە شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام دەست بەسەر کردووە.
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە:
ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەممەد هەواسی، سێپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئوفی، ئیحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبۆلفەزل شادفەر و شەریف ئازاد.
ئەم دەست بەسەرکردنە بەربڵاوانە لە کاتێک دا ڕوویانداوە کە شەپۆلێکی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ئاودانان و ئیلام تا مەشهەد و هەمەدان و کوار و سەبزوار ڕێژیمی بە لەرزە خستووە. ڕێژیمی بێ دەسەڵات کە نەیتوانی بە کوشتنی دڕندانەی چەند ئازادیخوازێك و تەقاندنی گوللەی جەنگی و پەک خستنی ئینتەرنێت خەڵك بێدەنگ بكات، ئێستا پەنای بۆ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ بردووە.