پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایى له بهرههم ساڵح دهكات
بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازیزم بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جیهانى و مرۆیی یهدا بۆ دەخوازم.
وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی ئەو. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە بهڕێزیان سەرپەرشتی یەکێک لە گرینگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.
دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەیانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاریگهر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرینگی ئەو ئەرکە دەکەین.
هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی ئەو دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/19