پەیامی کورد ... شارەزایەکی سەربازی : کۆنترۆڵکردنی ڤۆڵچانسکی ڕووسیا دەبێتە هۆی شکاندنی تواناکانی هێڵی پێشەوەی ئۆکراین
🔹ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە قیرغیزستان ڕایگەیاند، شاری ڤۆڵچانسک لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراین ئێستا نزیکەی تەواو لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە.
🗣 ئاناتۆلی ماتڤیچوک، شارەزای سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، گرتنەوەی ڤۆڵچانسک ڕێگە بە هێزەکانی ڕوسیا دەدات پێشڕەوی زیاتر لە بەرەی زاپۆرۆژێ و دنێپرۆپترۆڤسک ئەنجام بدەن.
🔹ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ ئازادکردنی ڤۆڵچانسک، ڕووسیا دەتوانێت هەندێک یەکە بگوازێتەوە بۆ دۆنێتسک بۆ گەمارۆدان و لەناوبردنی گرووپە ئۆکراینی یەکان لە پۆکرۆڤسک (کراسنۆڤارتیسک) و میرۆنۆگراد.
🔹ماتڤیچوک جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڤۆڵچانسک "ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی و لۆجستیکە کە پێشتر هێزەکانی دوژمن بۆ جێگیرکردنی هێز و دابینکردنی بار بەکاریان دەهێنا".
💬 “هەموو ئەمانە ئێستا دەگوازرێنەوە بۆ سوپای ڕووسیا، چونکە دوژمن بەهۆی کەم بوونەوەی توانای شەڕکردنەکەیەوە ناتوانێت بەرگرییەکی درووست ڕێک بخات.”
🔹ئەو شارەزایە دەڵێت، پاڵنانی سەربازانی ئۆکراین بۆ دەرەوەی ڤۆڵچانسکیش یارمەتیدەر دەبێت بۆ درووست کردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی ٦٢ میل بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی خارکیڤ، لەناویاندا شاری کۆپیانسک- کە لە ئێستاوە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە.
🔹جگە لە گرینگی ئۆپراسیۆن، ڕووسیا "وێنەیەکی زۆر بەهێزی سەرکەوتنی" لە ڤۆڵچانسک هەیە، ماتڤیچوک دەڵێت.