كوژرانی داواکاری گشتی ئەسفەراین لە خوراسانی باکوور
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حكوومەتی و بە ووتەی بەرپرسی گشتی دادوەری خوراسانی باکوور، شەوی ڕابردوو لە کاتی نائارامییەكانی شاری ئەسفەراین، عەلی ئەکبەر حسێن زادە، دادستانی گشتی و ئینقلابی ئەو شارە لەگەڵ چەند چەکدارێکی حکوومەت کوژراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، داواکاری گشتی ئەسفەراین بە ئامانجی "سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی" لەگەڵ هێزە بەكرێگیراوەكان لە شارەکەدا بووە كە كانێكسی شوێنی مانەوەی دادستان و هێزە نیزامییەكان تووشی ئاگركەوتنەوە دەبێت.