لێبووردنی نێودەوڵەتی : داخستنی ئینتەرنێت ڕێگەیەك بۆ پەردەپۆش كردنی کوشتنی خۆپیشاندەرانە لە ئێران ە

Dîroka Belavkirin :
لێبووردنی نێودەوڵەتی : داخستنی ئینتەرنێت ڕێگەیەك بۆ پەردەپۆش كردنی کوشتنی خۆپیشاندەرانە لە ئێران ە
  • لێبووردنی نێودەوڵەتی : داخستنی ئینتەرنێت ڕێگەیەك بۆ پەردەپۆش كردنی کوشتنی خۆپیشاندەرانە لە ئێران ە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە داخستنی ئینتەرنێتی سەرتاسەری لە ئێران هەنگاوێکی بە ئەنقەست لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ لە کاتی سەرکوتکردنی کوشندە و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندایە.

بە ووتەی ڕێبێکا وایت، توێژەر لە تاقیگەی ئاسایشی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، بێبەش کردنی خەڵک لە ئینتەرنێت نەک هەر ڕێگری دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە، بەڵکوو پێشێلکارییەکی جیددی مافەکانی مرۆڤە و ڕێگری دەکات لە بەڵگەنامەکردنی کوشتنی نایاسایی و حاڵەتەکانی دیکەی بەکارهێنانی هێز بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بە تۆمارەکانی خەزەڵوەری ٩٨ و ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ١٤٠١ جەختی لەوە کردووەتەوە کە داخستنی ئینتەرنێت هەمیشە ئامرازێک بووە بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتییەکان و دروستکردنی پارێزبەندی بۆ ئەنجامدەرانی سەرکوتکردن.

ئەم ڕێكخراوە داوای کردووە دەست بەجێ ئینتەرنێت بگەڕێندرێتەوە و هەنگاوی بەپەلە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی سەرکوت و خوێنڕشتنی زیاتر بكرێت.