لە ئوسترالیا هێرش کرایە سەر ئاهەنگێکی جوولەکەکان؛ "ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێكەوتەوە"

Dîroka Belavkirin :
لە ئوسترالیا هێرش کرایە سەر ئاهەنگێکی جوولەکەکان؛ "ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێكەوتەوە"
پەیامی کورد    ...   لە ئوسترالیا هێرش کرایە سەر ئاهەنگێکی جوولەکەکان؛ "ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێكەوتەوە"

پۆلیسی ئۆسترالیا ڕایگەیاند، ڕووداوێکی تەقەکردن لە کەنارئاوی بەناوبانگی بۆنـدی شاری سیدنی ڕوویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتایی یەکان، ژمارەیەك كەس كوژراون و بریندار بوون.

پۆلیسی ویلایەتی 'نیوو ساوس وێڵز' پشتڕاستی کردەوە، دوو کەسی دەستگیر کردووە کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە هەبووە. بە گوێرەی ووتەی پۆلیس، ئەو دوو کەسە لە کاتێکدا تەقەیان لە خەڵکەکە کردووە، نزیکەی دوو هەزار جوولەکە لە کەنارئاوی بۆندی خەریکی ئاهەنگگێڕان بوون.