پەیامی کورد ... ناردنی یەک میلیارد دۆلار لەلایەن ڕێژیمی تارانەوە بۆ حیزبۆڵڵا
بەرپرسانی حیزبۆڵڵا لە چاوپێکەوتنی ئەم دوایی یانەیان لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، خوازیاری یارمەتی دارایی دوو میلیارد دۆلاری بوون و لەلایەن ئەو فەرماندانەی ڕێژیم ەوە ڕەزامەندییان لەسەر ناردنی یەک میلیارد دۆلار دەربڕی.
کاناڵی ئیسرائیلی "کان" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە "ئەگەرچی یارمەتییە دارایی یەکانی تاران بەشێوەی ڕێکوپێک و بەردەوام دەدرێتە حیزبۆڵڵا، بەڵام ئەو گرووپە ئەو بڕە پارانە بە پێویست نازانێت و داوای دوو میلیارد دۆلار پارە دیکەیان کردووە هەتاکوو لەو ڕێگەیەوە خۆیان دووبارە لە بواری سەربازییەوە تەیار بکەنەوە".
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای گەمارۆوەکان، دۆخی نالەباری ژیانی خەڵکی ئێران، هەڵاوسان و گرانی، ساڵانە دەیان میلیارد دۆلار دەداتە هێزە تێرۆریستییەکانی حیزبۆڵڵا، حەماس و حووسییەکان.