پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئەمریکا لەسەر داوای ڕووسیا دوو ڕووسی لە مارینەر ئازاد دەکات
🔸 ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : لە ووڵامی داواکارییەکەمان دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا دوو هاووڵاتی ڕووسی لە تیمی تانکەری مارینەر ئازاد بکات، کە پێشتر لە کاتی ئۆپراسیۆنێک دا لە باکووری ئەتڵەسی لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرابوو، پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین.