پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئازادکردنی پێنج شارۆچکەی ڕاگەیاند
▫️ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شارۆچکەکانی دیمیترۆڤ، ڕوودینسکی، ئارتیۆمۆڤکا و ڤۆڵنی لە دۆنێتسک و هەروەها شارۆچکەی ستێپنۆگۆرسکی ناوچەی زاپۆریژیا ئازادکراون.
▫️ ئاژانسەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاش ڕزگارکردنی شارۆچکەی گولیای-پۆلیێ لە ناوچەی زاپۆریژیایان تەواو کردووە.
▫️ وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە لەسەر میحوەرەکەی کۆپیانسک دوو هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بە ئامانجی چوونە ناو شاری کۆپیانسک بەرپەرچ دراونەتەوە؛ دوژمن نزیکەی ١٥ چەکدار و یەک تانکی لەدەست دا.