وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی ئینتەرنێتی داخست تاوەكوو دەنگی خەڵك بکوژێنێتەوە

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی ئینتەرنێتی داخست تاوەكوو دەنگی خەڵك بکوژێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : کۆماری ئیسلامی ئینتەرنێتی داخست تاوەكوو دەنگی خەڵك بکوژێنێتەوە

لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە زمانی فارسی، بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، هەنگاوی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی تەواوەتی ئینتەرنێتی مەحكووم کرد و بە هەوڵێکی ئاشكرا بۆ خامۆش كردنی دەنگی خەڵكی ئێرانی لە قەڵەم دا.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛
"رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ بێدەنگکردنی خەڵكی ئێران، ئینتەرنێتی بە تەواوی داخست؛ بەڵام ناتوانێ ئیرادە وەك شەبەكەی پەیوەندی بکوژێنێتەوە.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا ڕوو لە هاووڵاتییانی ئێران جەختی لەوە کردەوە، کە؛
"خەڵکی ئێران؛ جیهان هێشتا دەنگی ئێوە دەبیسێت و دەبینێت."