وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە هەموو لایەنەکانی ئۆکراین دەکات خۆیان لە پەرەسەندن بەدوور بگرن
🛰 لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا سەبارەت بە هێرشی ئۆکراین بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند: پەکین داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات خۆیان لە پەرەسەندنی گرژی و کردەوەی ئیستفزازی بەدوور بگرن.
🛰 لین جیان ووتی : داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین پابەندبن بە سێ پرەنسیپەوە: ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێیەکان، دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی کردەوەی سەربازی، دوورکەوتنەوە لە کردەوەی ئیستفزازی، بەجۆرێک کە ئاسانکاری بۆ کەم کردنەوەی دۆخەکە بکرێت و زەمینە بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانەکە درووست بکرێت.
🛰 پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی کیێڤ شەوی ٢٩ی کانوونی دووەم بە بەکارهێنانی ٩١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتی لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد ئەنجام دا. سەرجەم ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانییەوە لەناوبراون و هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی نەبووە. بە ووتەی لاڤرۆڤ، دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی کیێڤ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد، ڕووسیا بەنیازی ئەوە نییە لە دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکشێتەوە. بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، پێداچوونەوە بە هەڵوێستی دانووستانکاری ڕووسیا دەکرێت.