مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ کارناسانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەی بەردەوامی پچڕانی ئینتەرنێتی لە ئێران کرد و بە کردەوەیەکی بە ئەنقەست بۆ پەردەپۆش کردنی تووندوتیژی بەرامبەر بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەریی یەکان ناوبرد.
ئەو هۆشداری دا لەوەی کە بەکارهێنانی دەسەڵاتداران لە قسەکردنە سیاسییە مەترسیدارەکان، لەوانەش ناونانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بە "تیرۆریست"، "ئاژاوەگێڕ" یان "بەکرێگیراو"، بە شێوەیەکی کاریگەر پاساو بۆ سەرکوتی تووندوتیژانە دەهێنێتەوە.
بە ووتەی ساتۆ، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە دیار نییە، بەڵام پێدەچێت ژمارەی قوربانییەکان بە هەزاران یان زیاتر بێت. به ڵام جەختی له وه کردەوه که بێ گوێدانه ژمارەکه تەنانەت لەدەستدانی تاکه ژیانێکیش یەکجار زۆر جیددییه و بەکارهێنانی هێزی کوشنده تەنها وەک دوا ڕێگا بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ و به گوێرەی بنەماکانی یاسا و پێویستی و ڕێژەیی ڕێگه پێدراوه . داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و کاریگەر لە سەرجەم گیان لەدەستدانەکان دەکات.
هەروەها نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی خۆپیشاندەرانی لە کاتی کۆبوونەوەی ئاشتیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بە تۆمەتی وەک “محاربە” بە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە لە ووڵاتێکدا کە ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ڕێز لێدەگیرێت، لەسێدارەدان ناتوانێت ووڵامی حکوومەت بێت بۆ ناڕەزایەتییەکان.
لە کۆتایی دا ووتی دەسەڵات لە نێوان دوو ڕێگادا گیری خواردووە: درێژەدان بە سووڕەکانی تووندوتیژی و سەرکوتکردن، یان کردنەوەی فەزای دیالۆگێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەو خەڵکەی کە داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەت و حوکمڕانی دا دەکەن؛ ئەو کەسانەی کە سەرەڕای سنووردارکردنی تووندی مەدەنی و مەترسییە کەسییەکان، بەردەوامن لە وەستان بە بوێری لە بەدواداچوون بۆ مافە بنەڕەتییەکانیان.