پەیامی کورد ... کێشەی یەکیتی ئەورووپا بەلجیکا نییە، بەڵکوو ترامپ ە
لە کاتێکدا سەرکردەکانی ئەورووپا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە برۆکسل کۆببنەوە و تاوتوێی دارایی ئۆکراین بکەن، لە ژێر فشارێکی گەورە و بێ وێنەی ئەمریکادا ئەو کارە دەکەن.
🔹پۆلیتیکۆ بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، ڕاپۆرتێک دەدات کە ئیدارەی ئەمریکا فشار دەخاتە سەر ووڵاتانی ئەورووپایی بۆ دەست بەرداربوون لە پلانی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ قەرزدان بە کیێڤ.