پەیامی کورد ... " Fox News " : سوپای ئەمریکا بە فڕۆکەی جەنگی ئێف (15) بوونی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات
ماڵپەری " Fox News " لە راپۆرتێكدا دەڵێت: سوپای ئەمریکا بە فڕۆکەی جەنگی ئێف (15) بوونی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات و کەشتی یوو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن جێگیر دەکات، هەڵهاتنی زیندانیەكانی داعش ئاماژە بە هەڵكشانی مەترسی ئەمنییەکان دەكات لە ساتەوەختی رێك خستنی دۆخی سیاسی لە سووریادا.
سەرچاوەكە دەڵێت: بەرپرسانی ئەمریکاو سەرچاوە ناوچەیی یەکان رایانگەیاندووە، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە زیندانێکی رۆژهەڵاتی سووریا هەڵهاتوون، لەكاتی گواستنەوەیەكی ئاڵۆزی کۆنترۆڵی زیندانەكە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کوردو حکوومەتی سووریا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەگەڵ کشانەوەی پاسەوانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە زیندانی شەدادی و هێزەکانی سووریا چوونە ناوەوە بۆ کۆنترۆڵ کردن، دانیشتوانی ناوچەکە نزیکەی ٢٠٠ دەستگیرکراوی داعشیان لە دامەزراوەکە دەرهێناوە