پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل : هیوادارم ڕێژیمی ئێران لە شەڕی ١٢ ڕۆژە وانە وەربگرێت و چیتر شەڕ ڕوونەدات
مایک هاکبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ وای نێت، هیوای خواست کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ململانێکانی ئەم دوایی یە و بە تایبەت "جەنگی ١٢ ڕۆژە" لەگەڵ ئیسرائیل وانە وەربگرێت و خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەکان بەدوور بگرێت.
هاكبی ووتی : هیوادارم شەڕ ڕوونەدات، هیوادارم ڕێژێمی ئێران بە خۆیدا بێتەوە. ناوبراو هەوڵەكانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە پەیامێکی ڕوون بۆ تاران وەسف کرد و بە کەڵک وەرگرتن لە پەندێکی بەناوبانگی ئەمریکی ووتی: "لە لێدانی دووهەمی قاتر وانەیەک نییە، ڕەنگە کۆماری ئیسلامی باشتر بێت، بیر لەم بابەتە بکاتەوە."