میدیاکانی ڕۆژئاوایی : زێلێنسکی ئامادەیە پێشنیاری ناتۆ ڕەت بکاتەوە لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنی دا

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی ڕۆژئاوایی : زێلێنسکی ئامادەیە پێشنیاری ناتۆ ڕەت بکاتەوە لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنی دا
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی ڕۆژئاوایی : زێلێنسکی ئامادەیە پێشنیاری ناتۆ ڕەت بکاتەوە لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنی دا

🔸 بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، زێلێنسکی ووتی : ئێمە باس لە گەرەنتی ئاسایشی هاوبەش لە نێوان ئۆکراین و ئەمریکا دەکەین، واتە گەرەنتی هاوشێوەی مادەی پێنجەم... هەروەها گەرەنتی ئەمنی بۆ ئێمە لە لایەن هاوبەشە ئەورووپیەکانمان و ووڵاتانی دیکەوە، وەک کەنەدا و ژاپۆن و ئەوانی تر.

🔸 زێلێنسکی بانگەشەی کرد : "ئەمە بۆ ئێستا سازشە."

🔸 دیمیتری پیسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین پێشتر ڕایگەیاندبوو:”پێویستە سیستمی گەرەنتی نەک تەنیا بۆ ئاسایش، بەڵکو بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی ئاشتیش پێناسە بکرێت”.

🔸 پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا بەتەواوی دژایەتی ئۆکراین دەکات کە پەیوەندی بە ناتۆوە بکات.

🔸 وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی بێ لایەن و نائەتۆمی ئۆکراین وەک یەکێک لە مەرجەکانی چارەسەرکردنی ململانێیەکان دەمێنێتەوە.