هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادییەوە پێگەکانی داعشیان لە ڕەققە کردە ئامانج

Dîroka Belavkirin :
هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادییەوە پێگەکانی داعشیان لە ڕەققە کردە ئامانج
پەیامی کورد- قامیشلۆ...هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادییەوە پێگەکانی داعشیان لە ڕەققە کردە ئامانج

سەرچاوە تایبەتەکانی پەیامی کورد، ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادییەوە پێگەکانی ڕێکخراوی داعشیان لە بادیەی ڕەققە – دێرەزوور کردووەتە ئامانج.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "چەندین موشەک لە بنکە ئەمریکییەکەی گوندەواری حەسەکەوە هەڵدراون".

هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە "بۆردومانە ئەمریکییەکە هاوکاتە لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر حەشارگە و کۆگاکانی ئەو ڕێکخراوە".

ڕوونیان کردەوە کە "ئەم لێدانانە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە بۆ هێرشەکەی تەدمور".

پێشتریش سەرچاوە تایبەتەکانی ڕایانگەیاندبوو کە "هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپرسێکی هێرشەکەکەی تەدموریان کوشتووە"، و ئاماژەیان بەوەش کردبوو کە "ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج ناوی (ئەبو حەمزە ئەلئەسەری)یە و بەرپرسی ڕاستەوخۆی هێرشەکەی سەر تەدمور بووە".