کورد و دیمەشق بەرەو قۆناغێکی نوێ ...

Dîroka Belavkirin :
کورد و دیمەشق بەرەو قۆناغێکی نوێ   ...
پەیامی کورد    ...   کورد و دیمەشق بەرەو قۆناغێکی نوێ   ...

هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و حکوومەتی سووریا ڕێکەوتنێکی تازەیان بە سەرپەرشتی ژەنراڵ مەزڵووم و ئەحمەد شەرع ئامادەکردووە، کە گرنگترین بەندەکانی ئەمانەن و ئەمریکییەکان چاودێری دەکەن:

(1) هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سێ فیرقەی سەربەخۆدا دەمێننەوە بەڵام دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سووریا بەمشێوەیە:
+ فیرقەی پاسەوانی سنوور
+ فیرقەی هێزەکانی ژنان
+ فیرقەی دژەتیرۆر، هەماهەنگی تایبەتی لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان.
(2) سوپای سووریا و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق بۆیان نییە بچنە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ژێردەستی بەڕێوبەری خۆسەر.
(3) جێگری وەزیری بەرگری ، جێگری وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای سووریا دەدرێت بە هەسەدە.
(4) 70 فەرماندەی تری هەسەدە لەناو دەزگا ئەمنییەکانی سووریا لە داهاتوودا پۆست وەردەگرن.