پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ڤەنزۆئێللا

Dîroka Belavkirin :
پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ڤەنزۆئێللا
پەیامی کورد    ...   پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ڤەنزۆئێللا

▪️هێزەکانی ئەمریکا دوو بەلەمی قاچاخچیانی ماددەی هۆشبەریان بە ئامانج گرت

فەرماندەیی باشووری سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی نوێ بۆ سەر دوو بەلەمی گومان لێکراو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی زەریای هێمن، ٥ کەس کوژراون.
 
بەپێی ڕاگەێندراوەکە، لە بەلەمی یەکەم دا ٣ کەس و لە بەلەمی دووەمیشدا ٢ کەسی دیکە كوژراون، کە سوپا گومانی ئەوەی لێ کردوون خەریکی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر بووبن.

بە ژمارەی ئەم کوژراوە نوێیانە، کۆی گشتی قوربانییانی ئەو زنجیرە ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ کە لە مانگی ٩ی زایینی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە، گەیشتە ١٠٤ کەس.
 
ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی چڕ لە ناوچەکانی دەریای کارایبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن ئەنجام دەدرێن.

ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوان دایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستی پێکردووە، بەکارهێنانی هێزی سەربازی سوپا لەم بوارەدا بووەتە جێگەی مشتومڕ، چوونکە بەشێک لە بەرپرسان و شیکەرەوە سیاسییەکان پێیان وایە، ئەم جمووجۆڵە دەریاییانە تەنیا بۆ ڕاوەدوونانی قاچاخچییەتی نین، بەڵکوو ڕەنگە ئامادەکارییەکی پێشوەختە بن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ووڵاتی ڤەنزۆئێللا.