پەیامی کورد ... مارکۆ ڕۆبیۆ : جیاوازی قووڵی سیستەماتیکمان لەگەڵ ئێران هەیە؛ ئێران یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە زۆرترین سزای بەسەردا سەپێندراوە لە جیهان
لە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەیدا مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە واشینتۆن جیاوازی سیستەماتیکی زۆر قووڵی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئەم ووڵاتەش یەکێک لەو ووڵاتانەیە كە زۆرترین گەمارۆی لە جیهان دا لەسەرە.
ڕۆبیۆ لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : هەفتەیەک نییە کە من لانیکەم دوو سێ جار لە مانگێک دا سزای نوێ بەسەر قەوارەیەکی نوێی پەیوەست بە ڕژێمی ئێران پەسەند نەکەم، پێم وا نییە هیچ کەسێک بتوانێت ئیدعای ئەوە بکات کە ئەم ئیدارەیە ڕێبازێکی دۆستانە بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێرانی هەبووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سیاسەتی زۆرترین فشاری خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای خولی دووەمی خۆیەوە چڕتر کردووەتەوە.