پەیامی کورد ... میدیا : ئیسرائیل کورتەیەک لە ترامپ لەبارەی بژاردەکانی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران دەخاتەڕوو
🔹ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بژاردەکانی ئەگەری دووبارە لێدانی ئێرانەوە ئاگادار بکاتەوە.
🔹NBC بڵاویکردەوە: “بەرپرسانی ئیسرائیل تادێت نیگەرانن لە فراوانکردنی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران... و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بژاردەکانی دووبارە هێرش کردنەوە ئاگادار بکەنەوە.”
🔹بەپێی بڵاوکراوەکە، چاوەڕوان دەکرێت بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ترامپ دا قسە بکات کە فراوان کردنی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران هەڕەشەیەکە کە ڕەنگە پێویستی بە کردەوەی خێرا هەبێت.