میدیاکانی کۆریای باکوور : "پێویستە بەهەموو نرخێک ڕێگری لە تەماحە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن بکرێت'".

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی کۆریای باکوور : "پێویستە بەهەموو نرخێک ڕێگری لە تەماحە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن بکرێت'".
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی کۆریای باکوور : "پێویستە بەهەموو نرخێک ڕێگری لە تەماحە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن بکرێت'".

🔸بەڕێوبەری پەیمانگای توێژینەوەی ژاپۆن لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور هۆشداری داوە، بە گێڕانەوەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور، کە "پێویستە ڕێگری لە هەوڵی ژاپۆن بکرێت بۆ چوونە ناو ئەتۆمی بە هەر نرخێک بێت، چوونکە کارەساتێکی گەورە بەسەر مرۆڤایەتی دا دەهێنێت".

لێدوانەکانی تری بەڕێوبەری پەیمانگای توێژینەوەی ژاپۆن لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور:

🔸هەڵوێستی ژاپۆن "لە دەرەوەی هێڵی سوورە" و "بەڕوونی تەماحی لەمێژینەی ژاپۆن بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نیشان دەدات".

🔸مەبەستی ڕاستەقینەی ژاپۆن لە هاوارکردن لەسەر هەڕەشەکانی ووڵاتانی دراوسێ، پاساو هێنانەوەیە بۆ کردەوەکانی بۆ ئەوەی ببێتە زەبەلاحێکی سەربازی بە ئامانجی کۆتایی بوون بە ئەتۆمی."