پەیامی کورد... ترەمپ: هیوادارم نەتانیاهۆ لەگەڵ سووریا بگاتە تەبایی و ڕێککەوتن
ەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ دووشەممە هیوای خۆی دەربڕی کە تەبایی و ڕێککەوتن لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردایەتی نوێی سووریادا بێتە ئاراوە.
پێشتر، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا، پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد.
سەبارەت بە سووریا، سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد و وتی: "حەز دەکەین سووریا دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێت تاوەکو جارێکی دیکە هەڵبستێتەوە و ببوژێتەوە."
ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسی لە هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە و بەشداری تورکیا تێیدا کرد، هەروەها هەڕەشەی لێدانی لە ئێران کرد ئەگەر بەردەوام بێت لە بنیاتنانی توانا ئەتۆمییەکانی.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هاوینەهەواری "مارالاگۆ" لەو ویلایەتە ئەمریکییە وتی، هیوادارە بە خێراییەکی زۆر بگەنە قۆناغی دووەمی پلانی غەززە.
هەروەها وتیشی: "لەگەڵ نەتانیاهۆ دەربارەی ڕۆڵی تورکیا لە هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە قسە دەکەم"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر نەتانیاهۆ نەبوایە، ئیسرائیل تا ئێستا نەدەما.
ترەمپ ڕوونیکردەوە کە ٥ بابەتی سەرەکی لەسەر مێزی گفتوگۆن لەگەڵ نەتانیاهۆ، و ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە باشترین دۆخیاندایە.